15Feb ڕووپۆشی ناوەکیی و دەرەکیی یەکێکی تر لەو خزمەتگوزاریانەی کارگەی (SDF) پێشکەش بە کڕیارەکانی دەکات بریتیە لە ڕووپۆش و عەزلکردنی دەکتە هەواییەکان. بەشێوەیەکی گشتی ڕووپۆشکردن لە دوو جۆری سەرەکی پێک دێت، ڕووپۆشکردنی بەشی دەرەوەی دەکتەکان و ڕووپۆش کردنی دیوی ناوەوە کە هەریەکەیان بۆ مەبەستێک بەکاردێت. ڕووپۆشکردنی دەرەوە: بۆ ڕێگریکردن لە هەڵمژینی سەرما و گەرما دێت لەلایەن دەکتە کانزاییەکەوە، کە ئەمەش وا دەکات فشارێکی کەمتر بکەوێتە سەر ئامێرەکە و وزەیەکی کەمتری پێویست بێت بۆ کارکردن، هەروەها درێژکردنەوەی تەمەنی خودی دەکتەکە و ئامێرەکانی ساردکەرەوە و گەرمکردنەوە یەکێکی ترە لە سوودەکانی ئەم ڕووپۆشکردنە. ڕووپۆشکردنی ناوەوە: بەشێوەیەکی گشتی بۆ کەمکردنەوەی دەنگی تێپەڕبوونی هەوا بەناو دەکتەکاندا بەکاردێت و ڕێژەی لەرزین (هەزە) کەم دەکاتەوە، جگە لەوەی ڕێگری دەکات لە گواستنەوەی دەنگی ئامێرەکە بۆ ناو دەکتەکە.