کارگەی ئێس دی ئێف لە سلێمانی

single-06

دەربارە

کارگەی دەکتی فول ئۆتۆماتیکی سلێمانی (SDF)

کارگەی دەکتی فول ئۆتۆماتیکی سلێمانی (SDF)
کارگەی دەکتی سلێمانی یەکەمین کارگەی فول ئۆتۆماتیکی بەرهەمهێنانی دەکتی هەواییە لە سەرجەم عێراقدا کە بە تازەترین تەکنەلۆجیا و ئامێری سەردەمیانە کار دەکات. کارگەکە لە ساڵی ٢٠٢٠ دامەزراوە و لە ماوەیەکی ئێجگار کورتدا سەرکەوتنی پێوانەیی لە بوارەکەدا بەدەست هێناوە بە ئەنجامدانی کاری دەکتی هەوایی بۆ گەورەترین و ناسراوترین پرۆژەکانی نیشتەجێبوون و بازرگانی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق.
کواڵتی بەرهەمەکان، خێرایی لە بەرهەمهێنان، کاری ئەندازەیی، نرخی گونجاو، بژاردەی جیاواز، بریتین لە جیاکەرەوەکانی کارگەی دەکتی سلێمانی لە سەرجەم هاوپیشەکانی تر.

- توانای بەرهەمهێنان: توانای بەرهەمهێنانی ئامێرەکانی کارگەی دەکتی سلێمانی لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە، لە حاڵەتی ئاسایدا و بە تێکڕایی دەگاتە ٧٠٠ مەتر دوجا لە ڕۆژێکدا، ئەمەش وا دەکات کاتی چاوەڕوانی کڕیارەکانمان ئێجگار کەم ببێتەوە.




- دیزاین و پلان دانان: دیزاینی سەرجەم کار و پرۆژەکانی کارگەی دەکتی سلێمانی لەلایەنی تیمێکی ئەندازیاریی میکانیکی بەتواناوە ئەنجام دەدرێن بەبێ بەرامبەر. پلانی تایبەت بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان دادەنرێت لەژێر چاودێری ئەندازیاری تایبەتدا و لەلایەن ستافی بەتوانا و ڕاهێنراوی کۆمپانیاوە سیستمی دەکتەکە دەبەسترێت.  

- کاری ستاندارد و کواڵتی: سەرجەم کارەکان ئۆتۆماتیکین و کەمترین کاری دەستی لە بەرهەمەکاندا هەیە، هەروەها بەپێی ستانداری جیهانی (SMACNA) ئەنجام دەدرێن کە ڕێژەی لێچوونی هەوا نزیک دەکاتەوە لە سفر.
- کەرەستەی بەکارهاتوو: بەکارهێنانی باشترین جۆرەکانی پلێت بەخواستی کڕیار یەکێکی ترە لە جیاکەرەوەکانمان، جۆر و ئەستووریی و کواڵتی پلێتە بەکارهاتووەکان بەپێی بەکارهێنان و پرۆژەکان و خواستی کڕیار دەبن بە ڕەچاوکردنی لایەنە ئەندازەیی و زانستیەکان.
- بژاردەی جیاواز: کارگەی دەکتی سلێمانی چەندین شێوازی دەکت و پاشکۆی جۆراوجۆر بەرهەم دەهێنێت و كار بە چەندین کەرەستەی جیاواز ەکات کە هەریەکەیان لە پرۆژە و شوێنی تایبەتی خۆیدا سوودی لێ دەبینرێت.

bg-image
ئێمە سەرنجمان لەسەر گەیاندنی بەرهەمی کوالێتی بەرزە

بۆچی ئێمە

توانای ئێس دی ئێف لە بەرهەمهێنان و کوالێتیدا جێی گوومان نییە. ئێمە نوێترین تەکنەلۆجیا و پێشکەوتووترین ئامێرەکان بەکاردەهێنین کە وا دەکەن پرۆژەکانی ئێوە خێراتر و تێچوویان کەمتر بێت.